بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبەیاننامەیەک دوای دیداری "سرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق، باسی لە ئامادەبوونی مۆسکۆ کرد بۆ زۆرترکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ ئەم ناوچەیە بە گوێرەی قازانجی دوو لایەن و پاراستنی قازانج وبەرژەوەندی ناوچەییو نیشتمانی عێراق.
لاڤرۆف ڕۆژی دووشەممە یەکەم جار دوای پێنج ساڵ بە سەفەر بۆ عێراق لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیدار و وتوویژی کردووو لە درێژە دا بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان، گەییشتە هەولێر.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بەغدا هاوکات لەگەڵ دیدار لەگەل "موحەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: مۆسکۆ گرێبەستەکانیی فرۆشتنی چەک بە عێراق جێبەجێدەکات.
........
340